گۆڕان: ئێمه رازین جێگری دووه‌م بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم دابنرێت
K24 – سلێمانی:
تایبەت بە پرسی زیاد کردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و دانانی میکانیزمی کۆتایی بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانی گۆڕان ، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە.
شۆڕش حاجی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان رایگه‌یاند، هەفتەی رابردوو شاندی دانوستاندكاری پارتی و گۆڕان كۆبوونه‌ته‌وه و گۆڕان وه‌ڵامی كۆتایی بۆ به‌شداریكردنی له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوه‌ته دەست شاندی دانوستانکاریان.
شۆڕش حاجی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه په‌یامنێری كوردستان24 تێیدا ئاماده‌بوو، رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌رپرسیارانه تاوتوێی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ئاینده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد. وه‌ڵامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بڕیاری جڤات درایه شاندی دانووستانكاری گۆڕان. له ئه‌گه‌ری دانیشتن له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوا بڕیاری گۆڕانیان لایه".
سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی كاندیی بزووتنه‌وه‌كه بۆ به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، شۆڕش حاجی گوتی: "بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی گۆڕانن، تاوتوێی میكانیزمی دیاركردنی كاندیده‌كان كرا. بۆ ئه‌وه‌ی باشترین به‌ربژێر له‌و پۆستانه دابنرێن. به شێوازێك ئه‌و به‌ربژێرانه پابه‌ندی بڕیار و به‌رنامه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بن".
هه‌روه‌ها نه‌سره‌دین مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایگه‌یاند، بۆ پاراستنی دۆخه‌كه، رازین به زیادكردنی جێگرێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، هیوا ساڵح، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، رایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی گشتیی بڕیارمانداوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگر نه‌بین له‌به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و هه‌موو نه‌رمییه‌ك ده‌نوێنین.
گوتیشی: ته‌نیا شتێك كه پێداگری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌رنامه چاكسازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه. به تایبه‌تی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
دووپاتیشیكرده‌وه، گۆڕان رازی بووه به دانانی جێگری دووه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه نه‌رمی نواندووه.
هیوا ساڵح، باسی له‌وه‌شكرد، گۆڕان پۆست و پایه‌ی لا گرنگ نییه و ته‌نیا مه‌به‌ستییه‌تی چاكسازی بكرێت و پاكێجه‌كانی بۆ چاكسازی له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا جێیان بكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كابینه‌ی حكومه‌تدا بچنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌باره‌ت به كاندیدی بزووتنه‌وه‌كه بۆ پۆسته‌كان، هیوا ساڵح، گوتی: تا ئێستا هیچ كاندیدێك ده‌ستنیشان نه‌كراوه. لیژنه‌یه‌كی 9 كه‌سی هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیده‌كان و هه‌ڵبژاردنی كه‌سه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سیڤییه‌كان.