كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی ژێرخانی كاره‌بای عێراق ده‌بوژێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه رایگه‌یاند: "كۆمپانیای سیمینس" شایسته‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه، كه زۆربه‌ی داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات و زۆربه‌ی به‌شه‌كانی گرێبه‌ستی پڕۆژه‌یه‌ك بباته‌وه، كه به‌هاكه‌ی 14 ملیار دۆلاره و سه‌رله‌نوێ ژێرخانی كاره‌بای عێراق رێك و تۆكمه بكاته‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: "گرووپی ئه‌ندازه‌یی ئه‌ڵمانی" ده‌رفه‌تێكی نوێیان له به‌رده‌م دایه زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی پرۆژه‌كه ببه‌نه‌وه و كاری تێدا بكه‌ن".
كۆمپانیای "سیمینس"ـی ئه‌ڵمانی لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند: "به كرده‌یی سێ گرێبه‌ستیان به به‌های 700 ملیۆن دۆلار واژۆ كردووه، یه‌كێكیان بۆ بونیادنانه‌وه‌ی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایه، كه به غاز و به توانای 500 مێگاوات كار ده‌كات. یه‌كێكی دیكه‌شیان پێشخستنی 40 تۆڕباینی غازه. سێیه‌میش چاككردنه‌وه و پێكه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی ده‌یان وێستگه‌ی به‌هێزكردن و بگۆڕه‌كانی سه‌رانسه‌ری عێراقه".
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌شدا، كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه به‌ڵێنی داوه، نۆڕینگه‌یه‌كی پزیشكی و پرۆگرامی تایبه‌ت به بڕی 60 ملیۆن دۆلار ببه‌خشێته زانكۆكانی عێراق و مه‌شق و راهێنان به 1000 عێراقی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها نه‌خشه رێگایه‌ك واژۆ كراوه له نێوان جۆ كایسر، سه‌رۆكی كۆمپانیای سیمینس و لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌بای عێراق، بۆ بونیادنانی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نوێ و پێشخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با و فراوانكردنی تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با.