دیلۆیت راپۆرتی هەناردەی سێ مانگی نەوتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینیی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، راپۆرتی پێنجەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن كۆمپانیای جیهانی دیلۆیتو بڵاو كرایەوە.
بە گوێرەی ئەو راپۆرتە، بڕی ھەناردەی نەوت بۆ دەرەوەی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆرییەوە لە ماوەی سێ مانگدا، 35 ملیۆن و 200 هەزار و 46 هەزار بەرمیل بووە.
ھەروەھا كۆمپانیای دیلویت ، تێكڕای نرخی نەوتی فروشراوی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەر بەرمیلێك بە 63 دۆلار داناوە و كۆی داھاتی نەوتی خاوی فروشراو لە رێگەی بۆڕییەوە، بە دوو ملیار و 262 ملیون دۆلار داناوە.
هەر بە گوێرەی راپۆرتەکە، پوختەی داھاتی نەوتی فرۆشراوی لە رێگەی بۆرییەوە له ماوهی ئهو سێ مانگهدا، بە یەك ملیار و 288 ملیۆن دۆلار داناوە.