خانمه ئه‌سمه‌رێك به شاجوانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا
K24 - هه‌ولێر:
خانمه ئه‌سمه‌رێك له ویلایه‌تی كارۆلاینای باكوور، به‌ناوی چیزلی كریست، 27 ساڵان، به شاجوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2019 هه‌ڵبژێردرا.
چیزلی كریست، زانكۆی كرۆلاینای باكووری ته‌واو كردووه و ئێستا كاری پارێزه‌رایه‌تی ده‌كات، له‌نێو 51 ركابه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردراو توانی ناسناوه‌كه بۆ ساڵی 2019 به‌ده‌ستبهێنێت.
به گوێره‌ی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاجوان، چیزلی كریست توانیویه‌تی له دوا قۆناغی به سه‌ركه‌وتوویی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه، كه ئاراسته‌ی كراون.
بڕیاریشه چیزلی كریست، نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی شاجوانى گه‌ردوون.
ئ. م