"یاریكردن بۆ كاسیاس كۆتایی هات"
سێرخیۆ كۆنسیساوی راهێنه‌ری پۆرتۆ باسی ئه‌و كاته‌ی كرد كه كاسیاس تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو راشیگه‌یاند ئێستا دۆخی باشه و پێویستی به پشوو هه‌یه.
سێرخیۆ كۆنسیساوی راهێنه‌ری پۆرتۆ ده‌شڵێت: ده‌رباره‌ی كاسیاس ئێستا زۆرباشه و به‌ره‌و باشتر ده‌روات ناشتوانم زیاتر بڵێم چونكه من پسپۆر نیم كاردانه‌وه‌ی یاریزانه‌كان زۆر دیار بوو به‌جۆرێك بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان تووشی ئه‌و كێشه‌یه هاتبێت.
سێرخیۆ كۆنسیساوی: پۆرتۆ یانه‌یه‌كی یه‌كگرتوون یاریزانه‌كان هه‌میشه له خه‌می یه‌كتری تێده‌گه‌ن هه‌ر بۆیه نه‌خۆشكه‌وتنی كاسیاس كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موومان درووست كرد ئێستاش دڵخۆشین كاسیاس هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نه‌ماوه گیانی ئه‌و له هه‌موو شتێكی دیكه بۆ ئێمه گرینگتره.
كۆنسیساوی: له كاتی راهێنانه‌كان دوو گۆڵپارێز پێكه‌وه راهێنانیان ده‌كرد كاسیاسیش جۆرێكی دیكه راهێنانی ده‌كرد سه‌ره‌تا هه‌ستم كرد باش نییه پاشان دكتۆره‌كانمان بانگ كرد له سه‌ره‌تا هه‌موومان به ئاسایی وه‌رمان گرت دوای نزیكه‌ی نیو كاتژمێر دكتۆره‌كه پێی راگه‌یاندم كاسیاس جه‌ڵده لێی داوه به‌راستی شۆك بووم نه‌مزانی چی بكه‌م.
راهێنه‌ری پۆرتۆ گوتیشی: ئێمه سێ رۆژه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه ویستمان سه‌ردانی بكه‌ین، به‌ڵام پزیشكه‌كان پێیان گوتین نابێت لێدانی دڵی خێرابێت سه‌ردانكردنی ئێمه‌ش فشاری بۆ درووست ده‌كات پێویسته چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ش پشوو بدات ئه‌وكات سه‌ردانی ده‌كه‌ین.