"بێهیواییه‌كی زۆر رووی له هانده‌رانی لیڤه‌رپوول كرد"
لیڤه‌رپوول پێش یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا دوورخرانه‌وه‌ی رۆبێرتۆ فێرمینیۆی به‌رازیلی راگه‌یاند و مه‌ترسی له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحیش دروست ده‌كات.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه رۆبێرتۆ فێرمینیۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی و نابی كێیتای ناوه‌راستكاری یانه‌كه بۆ یارییه‌كه‌ی سێیشه‌ممه له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاری ناكه‌ن.
یانه ئینگلیزییه‌كه گوومانیشی له‌سه‌ر محه‌مه‌د سه‌ڵاح دروست كردووه كه به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به‌رامبه‌ر نیوكاسڵ تووشی بوو بتوانێت به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاری بكات.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی ئانفیڵد میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات، له‌و یارییه‌دا یانه ئینگلیزییه‌كه پێویستی به ریمۆنتادایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه تێپه‌ڕێنێت و بگاته فایناڵی چامپیۆنزلیگ.