شاندی پارتی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ له كۆبوونه‌وه‌دان
K24 – سلێمانی:
شاندی دانووستانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی سه‌ردانی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵیان كرد و هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌دان.
ئه‌مڕۆ شاندی پارتی به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌یشته سلێمانی.
پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆی شانده‌كه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتییدا.
بڕیار بوو، شاندی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كاتژمێر 3 له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆببێته‌وه، به‌ڵام به هۆی سه‌ردانی شانده‌كه بۆ ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كۆبوونه‌وه‌كه دواكه‌وتووه.
به گوێره‌ی زانیاری كوردستان24، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داواكاری نوێی هێناوه‌ته ئاراوه.