مانچێسته‌ر یونایتد له باره‌ی پۆگبا ریال مه‌درید شۆك ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد گفتووگۆكردنیان له باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له پۆگبا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ره‌ت كردۆته‌وه.
ئیدواردۆ ئێندا رۆژنامه‌نووسه ناوداره‌كه‌ی پرۆگرامی (چیرینگیتۆ)ـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتد ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌دریدیان له باره‌ی فرۆشتنی پۆڵ پۆگبا ره‌ت كردۆته‌وه و جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ئاماده‌ن له‌مباره‌یه‌وه گفتووگۆ له‌گه‌ڵ یانه مه‌درییه‌كه بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا نووسیویه‌تی: 10 مانگ له‌مه‌وبه‌ر پۆگبا ئۆفه‌ری بارسێلۆنا ره‌ت كردۆته‌وه و ئێستا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه له نێوان 160 تا 180 ملیۆن پاوه‌ند پۆگبا به ریال مه‌درید بفرۆشێت، ئاماده نییه به كه‌متر له‌م نرخه ده‌ستبه‌رداری ناوه‌راستكاره فره‌نساییه‌كه بێت، ئه‌م نرخه‌ش ره‌نگه كشانه‌وه‌ی پێرێزی له كڕینی پۆگبا لێ بكه‌وێته‌وه.
پۆگبای ته‌مه‌ن 26 ساڵ له هاوینی 2016 له یوڤێنتۆسه‌وه به به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه پۆگبا باشترین ئاستی كاروانی وه‌رزشی خۆی پێشكه‌ش كردووه، توانیویه‌تی له كۆی 45 یاری 16 گۆڵ و 11 ئاسیست تۆمار بكات.