كه‌ركووك.. داعش هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسی فیدڕالی
K24- كه‌ركووك:
ئه‌مشه‌و لە گوندی کەڵور، له‌سه‌ر ڕێگای نێوان کەرکووك - پردێ، داعش هێرشی كرده سه‌ر خاڵێكی هێزە عێراقییەکان و له ئه‌نجامدا ۳ سەرباز کوژران و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌م باره‌یه‌وه عەقیل کەینانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش له کەرکوك بە کوردستان24ی راگه‌یاند: ئەو هێرشە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجام دراوە و بۆسە بووە بۆ هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی.
گوتیشی: "سێ پۆلیس شەهید بوونه و دووی دیكه‌ش بریندارن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، ئێستاش هێزێکی هاوبەش لە پۆلیسی فیدراڵی و لیوای 61ی تایبەت پێکهێنراوە و کێو‌ماڵی ناوچەکە دەکەین، بۆ دۆزینەوەی ئەو چەکدارانە".
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، بۆشاییه‌كی ئه‌منیی گه‌وره له‌و ناوچانه دروست بووه و بووه‌ته ده‌رفه‌تێك بۆ چالاكبوونه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی رێكخراوی داعش، لێره و له‌وێ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستیان به هێرشه‌كانیان كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و ترس و نیگه‌رانی له‌و ناوچانه بڵاو بووه‌ته‌وه.
H.B