راهێنه‌ری ئا‌یاكس هۆكاری ریمۆنتادایه‌كه‌ی تۆتێنهام ئاشكرا ده‌كات
ئێریك تێن هاگ، راهێنه‌ری ئه‌یاكس دوای ریمۆنتادایه‌كه‌ی تۆتێنهام، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هۆكاری بردنه‌وه‌ی یانه له‌نده‌نییه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وان خاوه‌ن پۆلێك یاریزانی سووپه‌رستاری پرێمه‌رلیگن، گوتیشی: نابێت لۆكه‌ی یاریزانه‌كانم بكه‌م، ئه‌وان باشترین ئاستیان پێشكه‌ش كرد.
له پرێس كۆنفرانسێكدا، تێن هاگ راهێنه‌ری ئا‌یاكس گوتی: نزیك بووین له یاریی كۆتایی به‌ڵام له دوا چركه گۆڵمان لێكرا، له نێوان گێمی یه‌كه‌م و دووه‌م به یاریزانه‌كانم گوت هێشتا كارمان ته‌واو نه‌بووه، ئاستی تۆتینهامیشمان بینی و ئه‌وان كۆڵیان نه‌دا و فشاریان له‌سه‌رمان دروست كرد تاكو گۆڵی سێیه‌میان كرد.
تێن هاگ ده‌شڵێت: تۆتێنهام بژارده‌یه‌ك له دیارترین یاریزانه‌كانی پرێمه‌رلیگی هه‌یه و له به‌رزترین ئاست یاریی ده‌كه‌ن، له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا ئێمه باشتر بووین، ناتوانین لۆمه‌ی یاریزانه‌كان بكه‌ین چونكه وه‌رزێكی باوه‌ڕپێنه‌كراویان به‌ڕێكرد، ئێستا بیر له خولی هۆڵه‌ندی ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌مانه‌وێت دوای دووه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه ببه‌ینه‌وه.