چۆن متمانه به كابینهی نوێی حكوومهت دهدرێت؟
K24 - ههولێر:
بە رێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان و بە 89 دەنگ پێشنیازی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا، ئەو لایەنانەی دەنگیان بەم یاسایە دا تا رادەیەك یەکلايی بوونەتەوە كه بەشداری حکوومەتی تازە دەکەن.
رێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان لەسەر کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەک بنەمايهك بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ سەیر دەکرێت.
پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: "دەتوانین بە زیادەشەوە ئەو دەنگانەی بە هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دران بکرێنە پێوەر بۆ پێکهێنانی كابینهی نۆیهم".
لایەنە بەشدارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ یەکلايی نەکراوەتەوە، بەڵام زۆرینەی فراکسیۆنەکان بەشداریان پێدەکرێت، یەکێك لەو لایەنانە یەکلايی نەبووەتەوە کۆمەڵی ئیسلامیيە، كه چاوەڕێی دەستپێشخەری پارتییە و پەرلەمانتارێکیان دەڵێت: "مەرج نيیە دەنگەکانی هەمواری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بکرێنە پێوەر بۆ پێکهێنانی كابینهی نوێ".
لە ماوەی کەمتر لە 15 رۆژ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەو سێ فراکسیۆنەی دەنگیان بە هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نەدا، بکرێتە پێوەر بۆ پێکهێنانی حکوومەت، کابینەی تازە متمانەی 90 پەرلەمانتار بەدەست دەهێنێت.