500 ملیار دیناری پارێزگای كهركووك بهبێ چاودێری خهرجدهكرێت
K24 - كهركووك:
63 ملیار دیناری بودجەی پترۆدۆلار و 436 ملیاری بوودجەی کەرکووک، چارەنووسی نادیارە، چونکە ئیدارەی کەرکووك دەیەوێت چۆنی بوێت ئاوها خەرجی بکات و گەڕەك و ناوچە کوردییەکانی لێ بێبەش بکات.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش بەهۆی ئەوەی ناتوانێت کۆببێتەوە، تائێستا نەیتوانیوە ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە، لەسەر رەخنەگرتنیش لە چۆنیەتی خەرجکردنی پارەکە، کووتلەی عەرەبی ئەندامێکی خۆی لە لێژنەی پڕۆژەکان، دوورخستەوە.
ناوچە کورديیەکانی کەرکووك فەرامۆشکراون و دەستی خزمەتیان لێ دوورە، پارەیەکی زۆر لە بەغداوە هاتووە و ئیدارەکەی بە نیازە بۆ ناوچەکانی نزیک لە خۆی خەرجیان بکات.
بڕی ئەو پارەی کە هاتووە بۆ کەرکووک 63 ملیاری دیناری پترۆدۆلارە، بڕیاریشە بڕی 430 ملیاری بودجەش بنێردرێت، ئەنجوومەنی پارێزگا لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی پارەکە سێ جار هەوڵی کۆبوونەوەی داوە، بەڵام شکستی هێناوە.
کوتلەی عەرەبی کە راکان جبووری پاڵپشتی دەکات، بە بیانووی جیاواز ئامادەی کۆبوونەوەکان نابن، لەسەر تێبینیەکانیشی بۆ خەرجکرد هەڕەمەکیانەی ئەو پارەی گەیشتۆتە شارەکە، ئەندامێکی خۆیان کە لێژنەی پڕۆژەکان بوو، دوورخرایەوە.
رهمحله حهمید، ئهندامه دوورخراوهكهی كوتلهی عهرهبییه له لێژنهكه و دهڵێت: "لە بەرامبەر دوورخستنەوەم لە لێژنەی پڕۆژەکان سکاڵای یاسایی لە دژی ئەندامانی کووتلەی عەرەبی تۆمار دەکەم، هۆکاری دوورخستنەوەی من تەنیا وتنی ڕاستیەکان بووە، ڕێگە نادەین سەدان هەزار دۆلار بە یەک دێڕ خەرج بکرێت، بێ ئەوەی وردەکاری باس بکرێت، بۆ ئەمەش کەس ناتوانێت ڕۆڵی چاودێریمان لێ قەدەغە بکات، داوادەکەین هەموان هاوکار بن لە وتنی ڕاستیەکان".
هەوڵی ئیدارەی ئێستای کەرکووک، بە ئاراستەی خەرجکردنی پارەکەیە دوور لە چاوی ئەنجوومەن وەک دەزگایەکی چاودێری، ئەنجوومەنیش ئەگەرچی ناتوانێت کۆببێەوە، بەڵام ڕەتیدەکەنەوە بەبێ ئەوان ڕێگە بەو هەونگاوە بدرێت، بەو پێیەش بێت چارەنووسی پارەکە نازانرێت بەرەو کوێ دەچێت.