جلوبەرگەكانی پێغەمبەری ئیسلام نمایش دەكرێن

زیاتر لە 400 ساڵە لەو شوێنە پارێزراون
kurdistan24.net

K24 - ئیستانبۆڵ

ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا، بەشێک لەو جلوبەرگانەی پێغەمبەری ئیسلام کە لەساڵی 1611ەوە لە شاری ئیستانبوڵ پارێزراون، لە یەکێک لە مزگەوتەکانی ئەو شارە نمایش دەکرێن.

لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی جلوبەرگی پێغەمبەری ئیسلامیش هەزاران کەس لە دانیشتوانی ئیستانبوڵ بۆ بینینی جلوبەرگەکان سەردانی مزگەوتەکە دەکەن.

ئەو جلوبەرگانەی پێغەمبەری ئیسلام كە 408 ساڵە لە ئیستانبۆڵ پارێزراون، ساڵانە لە یەكەم ھەینی مانگی رەمەزان لە مزگەوتی خەركا شەریف نمایش دەكرێن و خەڵكی لە شار و ناوچەكانی دیكە رووی تێدەكەن.

ھ.م