وێنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان هه‌ڵده‌واسرێت
K24 - هه‌ولێر:
موسڵمانانی ئوسترالیا، له پۆسته‌ری پیرۆزبایی و پێشوازیكردن له مانگی ره‌مه‌زان، وێنه‌ی جاسیندا ئاردێرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند هه‌ڵده‌واسن و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رز ده‌نرخێنن.
یه‌كێتی ئه‌نجوومه‌نه ئیسلامییه‌كانی ئوسرالیا، وێنه‌ی جاسیندای له‌سه‌ر پۆسته‌ره گه‌وره‌كان داناوه، كه بۆ پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زان له موسڵمانان له شاری میلبۆرنی ئوسترالیا هه‌ڵواسراوه.
پۆسته‌ره گه‌وره‌كه، له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه هه‌ڵواسراوه، كه كورتكراوه‌ی پیته‌كانی "AFIC" و له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی "برۆمدیۆز" دانراوه، كه ژماره‌یه‌كی زۆر موسڵمانى تێدا نیشته‌جێیه.
له پۆسته‌ره‌كه وێنه‌ی جاسیندا ئاردێرنی سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌چكی له‌سه‌ره و ژنه موسڵمانێكی له باوه‌ش گرتووه.
مێژووی وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی سه‌ر مزگه‌وته‌كانی شاری كرایست چه‌رچ، كه تێیدا زیاتر له 50 موسڵمان گیانییان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه جیا له وێنه‌ی جاسیندا، وشه‌ی "سلام" كه له عه‌ره‌بی به واتای ئاشتی دێت، نووسراوه و به ئینگلیزیش نووسیویانه "RAMADAN MUBARAK".
راتب جونه‌ید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایگه‌یاندووه، دانانی وێنه‌ی جاسیندا، بۆ هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كاندا هه‌ڵوێستی نموونه‌یی به‌رامبه‌ر به موسڵمانان نواندووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م
K24 - هه‌ولێر:
موسڵمانانی ئوسترالیا، له پۆسته‌ری پیرۆزبایی و پێشوازیكردن له مانگی ره‌مه‌زان، وێنه‌ی جاسیندا ئاردێرن، سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند هه‌ڵده‌واسن و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رز ده‌نرخێنن.