مانچێسته‌ر سیتی بۆ دووه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ
له گه‌ڕی 38ـی خولی نایابی ئینگلیزی، كه دوایین هه‌فته‌ی پرێمه‌رلیگ بوو، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی برایتۆنی كرد و به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ دووه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك سیتیزن بووه پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ.
مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی برایتۆن، له خوله‌كی 27ـی یارییه‌كه، گلین مۆرای گۆڵی پێشكه‌وتنی برایتۆنی تۆمار كرد.
دوای یه‌ك خوله‌ك، ئه‌گوێرۆ هاته ده‌نگ و به تۆماركردنی گۆڵێك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م ته‌واو بێت ئیمریك لاپۆرت گۆڵی پێشكه‌وتنی سیتیزنی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌میش، مان سیتی له رێگه‌ی ریاز محه‌ره‌ز و ئیلكای گوندۆگان دوو گۆڵی دیكه‌ی له‌سه‌ریه‌كیان تۆمار كرد و به 98 خاڵ بوونه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، لیڤه‌رپوول له دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به وڵڤرهامپتن هێنا، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له رێگه‌ی سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی تۆمار كران، به‌مه‌ش لیڤه‌رپوول بووه یه‌كه‌مین یانه له مێژوودا كه به كۆكردنه‌وه‌ی 97 خاڵ نه‌بێته پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ.