یه‌حیا تۆرێ له باره‌ی وازهێنانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
دوای بڵاوبۆنه‌وه‌ی ده‌نگۆی وازهێنانی له یاریكردن، یه‌حیا تۆرێی كۆتدیڤواری ره‌تیده‌كاته‌وه واز له یاریكردن بهێنێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكی بۆ تۆڕی سكای سپۆرتسی به‌ریتانی به هیچ شێوه‌یه‌ك بیری له وازهێنان له یاریكردن نه‌كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌حیا تۆرێ ده‌شڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت وه‌سفی تۆپی پێ بكات و له منداڵیه‌وه ئه‌م یارییه ده‌كات خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م یارییه رێگه نادات به زوویی واز له یاریكردن بهێنێت.
تۆرێی 35 ساڵ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ركاتێك كاتی وازهێنانی هات به‌خۆی رایده‌گه‌یه‌نێت و هیچ كه‌سێك له ئێستا بۆی نییه بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
تۆرێ له هاوینی رابردوو ریزه‌كانی مان سیتی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به ئۆڵمپیاكۆسی یۆنانیه‌وه كرد، به‌ڵام له مانگی دیسێمبه‌ری رابردووش گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له‌و كاته‌وه یاریزانێكی ئازاده له یاریكردن.
یه‌حیا تۆرێ پێشتر 79 گۆڵی بۆ مان سیتی كردووه، 6 گۆڵ بۆ بارسێلۆنا و 3 گۆڵ بۆ ئۆلۆمپیاكۆس و 5 گۆڵیشی بۆ یانه‌ی مۆناكۆ كردووه.