بازيان.. له شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌دا كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
K24- هه‌ولێر:
له ناحیه‌ی بازیان به هۆی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌وه، كه‌سێك كوژراو و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو. به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت, هێزی تایبه‌تمان ناردووه و ئێستا دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و رێككاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به كوردستان ٢٤ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی بازیان، له ئه‌نجامی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌دا كه‌سێك كوژراو و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌ڕه‌كه به هۆی كێشه‌یه‌كی كومه‌ڵايه‌تیيه‌وه بووه و هه‌ر كه‌سيكيش فه‌رمانی ده‌ستگيركردنی هه‌بيت، بنكه‌ی پۆلیسی بازیان ده‌ستگیری ده‌كات و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
H.B