عێراق سیستمی مووشه‌كی (ئێس - 400)ـی رووسی ده‌كڕێت
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ رایگه‌یاند، به‌غدا بڕیاری داوه سیستمی مووشه‌كی ئێس - 400ـی رووسی بكڕێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/5/2019، حه‌یده‌ر مه‌نسووڕ، باڵیۆزی عێراق له مۆسكۆ رایگه‌یاندووه: "حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی خۆی به‌ھێز بكات و سیستمی مووشه‌كی ئێس - 400 له رووسیا بكڕێت".
باڵیۆزی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به سیستمی مووشه‌كی ئێس - 400، هیشتا هیچ نه‌خشه‌رێگایه‌ك و هیچ واده و هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه و ده‌یه‌وێت ئه‌و سیستمه مووشه‌كییه له رووسیا بكڕێت".