عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق خه‌ڵك له دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له‌یس عه‌زاری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق ده‌ڵێت: "مانه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی بیانی له عێراق، داگیركارییه و مافی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه دژیان بجه‌نگێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی عه‌سائیب له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "حه‌شدی شه‌عبی په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی حكوومه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك كوتله سیاسییه‌كان، هه‌ڵوێستمان روونه و دژی به‌كارهێنانی خاكی عێراقین له به‌ئامانجكردنی وڵاتانی دراوسێ".
عه‌زاری ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێستا پێویسته ده‌ركردنی یاسایه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئێمه به ته‌واوه‌تی دژی ئه‌وه‌ین له خاكی عێراقه‌وه په‌لاماری هیچ وڵاتێكی دراوسێ بدرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "مانه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی بیانی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه یاساییه‌كاندا، وه‌ك داگیركاریی وایه و مافی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه دژیان بجه‌نگێت، نه‌ك ته‌نها گرووپه چه‌كداره‌كان و ده‌بێت هه‌موو رێگایه‌ك دژیان بگیرێته‌به‌ر".
عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به گرووپێكی چه‌كداریی نزیك له ئێران ناسراوه و ئه‌مه‌ریكا له لیستی تیرۆردا هه‌ژماری ده‌كات، پێشتریش پێگه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی دیبكا، كه له هه‌واڵگریی ئیسرائیله‌وه نزیكه، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌وڵگریی ئیسرائیله‌وه بڵاوی كردبوه‌وه كه "جووڵه‌ی ئێستای هێزه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، په‌یوه‌ندی به‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه هه‌یه، كه گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران له عێراق دروستیان كردووه، به‌تایبه‌تی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به پاڵپشتیی ئێران پلانی بۆ په‌لاماردانی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ته‌نه‌فی سووریا داڕشتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرابوو، كه ئێران مووشه‌كی بالیستی فاتح و زولفه‌قاری داوه به‌و گرووپانه و ئه‌گه‌ر پلانی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كه‌ی ته‌نه‌ف شكستی هێنا، یان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، ئه‌وا په‌لاماری بنكه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بده‌ن.