کەشناسی راگەیەندراوێك لەبارەی ناجێگیری کەشوهەوا بڵاو دەکاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی ناجێگیری كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی، له ئه‌نجامی ناجێگری به‌رگه‌هه‌وا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه، هه‌وره برووسكه و نمه‌باران له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێم هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌رده‌وامی هه‌بێ له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، خێرایی با له هه‌ندێك شوێن، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، بۆ سه‌رووی 35 كم له كاتژمێرێك به‌رزده‌بێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كاریگه‌ریی دابارین له‌ناوچه شاخاوییه‌كان زیاتر ده‌بێت و دابه‌زینێكی كه‌م له‌پله‌كانی گه‌رما رووده‌دات.
له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 18ی ئایاری 2019ه‌وه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نمه‌باران و هه‌وره‌برووسكه ده‌ستیپێكردووه و وه‌ك كه‌شناسیش پێشبینی ده‌كات، تا رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئ. م