خله و خه‌رمانی گوندێكی قه‌ره‌ته‌په سووتێنرا
K24 – گه‌رمیان:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خلە (دانه‌وێڵه) و خەرمانی گوندی قەرێتاغ لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە سووتێنرا.
سه‌لاح بابان، ئەندامی ئەنجومەنی ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە خانەقین بە کوردستان24ی راگەیاند، کەس نازانێت کێ خله (دانه‌وێڵه) ی جووتیارانی كوردی سووتاندووه.
گوتیشی: "ئەو خله‌یه‌ی سووتینراوه لە نزیکی بارەگای سوپای عێراق و حەشدی شەعبییە.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له سنووری گه‌رمیان و ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری پارێزگای دیاله، جووتیارانی كورد رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆری به‌رهه‌م و دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مساڵیان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو دروێنه كراوه، یاخود ئاگری تێ به‌ردراوه.