به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا: ئێران له پشت هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانه
k24 - هه‌ولێر:
لینزی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان ده‌ڵێت: "گه‌وره به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و گوتوویانه، هێرشكردنه سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كان و هێڵه‌كانی نه‌وت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به رێنمایی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت".
گراهام رۆژی سێشه‌ممه له كۆنفڕانسیكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆیان روونكردینه‌وه، كه بۆچی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێستای ئێران له رابردوو مه‌ترسیدارترن. هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیش به هه‌ماهه‌نگیی و ئاراسته‌كردنی حكوومه‌تی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت".
پێشتریش پاریك شاناهان، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا گوتبووی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی سه‌ربازیی نوێ له كه‌نداو، رێگه‌ی له ئێران گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. هه‌رچه‌نده واشنتن نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیران‌دا بكات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌كرێت به ته‌واوه‌تی پێشبینی ئه‌وه بكرێت، كه ئێران له پشت هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات و هه‌ردوو وێستگه‌ی ترۆمپای نه‌وتی سعوودیه بێت.
پۆ‌مپێیۆ له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاری ئه‌مه‌ریكی، هیۆ هویت، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له پێگه‌ی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ ئه‌نجامێكی كۆتایی له‌م باره‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رجه‌م گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا، هه‌وره‌ها شێوازی هێرشه‌كان، زۆر نزیكه له‌وه‌ی كه ئێران له پشت ئه‌و هێرشانه بێت".
پۆ‌مپێیۆ له به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا گوتی: "لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕیار و رێككارانه‌ی، كه پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و رێگریش له ئێران ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت هیچ ره‌فتارێكی خراپ له ناوچه‌كه بكات، به تایبه‌ت كه زۆر مه‌ترسیی راسته‌قینه بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه له ناوچه‌كه هه‌ن و ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت و نانه‌وه‌ی پشێویی له بازاڕی نه‌وتدا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "له‌كاتێكدا تاران هه‌وڵ ده‌دات به‌رده‌وامیی به‌و هه‌ڵمه‌ته تیرۆریستییه‌ی بدات، كه ماوه‌ی 40 ساڵه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، چونكه ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌بینێت".