واشنتن: میلیشیاكان مهترسین بۆ سهر دواڕۆژی عێراق
K24 - واشنتن
چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا بڕوایان وایە حکوومەتی عێراق كۆنتڕۆڵ لەدەست خۆیەتی، ئەگەر بیەوێ تێکەڵ بە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران نەبێت، بۆ ئەمەش یەکەمین ھەنگاو، کۆنتڕۆڵکردن و چاودێریکردنی بەشێک لە ھێزەکانی حەشدی شەعبییە لەلایەن بەغداوە.
لەنێو ئەو پرسە گرنگانەی لە واشنتن بایەخیان پێ دەدرێ و بوونەتە بابەتێکی دیار لە سیاسەتی ئێستای ئەمەریکا بەرانبەر بە ئێران، بەشێک لەو گرووپە چەکدارانەی نێو ھێزەکانی حەشدی شەعبین، کە بە دیدی بەرپرسانی ھەواڵگریی و سەربازیی ئەمەریکا، ھەڕەشەیەکی راستەقینەن. ھەندێ لە بەرپرسان و شارەزایان لە واشنتن بڕوایان وایە، ئەو گرووپانە تەنانەت گوێ نادەنە سەرکرەکانی خۆشیان و بە ئاسانی لە رێگای سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن.
لەم بارەیهوە جۆن گارامێندی، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا بە كوردستان24ی راگەیاند: "دەبێ ددان بەوەدا بنێین، کە بوونی ئەم میلیشیایانە کێشە دەنێتەوە. دەبێ باسی لێوە بکرێت، ھەر حکوومەتێک ھێزێکی چەکداری تێدا بێ، کە لەژێر کۆنتڕۆڵدا نەبێ، ئەم حکوومەتە دەکەوێتە مەترسییەوە".
لەوەتەی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران روویان لە زیادی کردووە، دەزگا و تیمەکانی ھەواڵگریی و سەربازیی ئەمەریکا بە چڕیەوە چاودێریی جموجۆڵ و ھەڵوێست و گوتارەکانی سهركردهکانی ئەم ھێزانەی حەشد شەعبی دەکەن، ناوە ناوەش پەیامی ئاشکرا بۆ حکوومەتی عێراق دەنێرن، كه ئەگەرچاودێریی ئەم ھێزانە نهكات و کۆنتڕۆڵیان نەکا، ئهوا ئاکامەکان باش نابن.
مارک مێدۆوس، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەڵێ: "بێگومان ئەم گرووپانە ھەر ھەڵەیەک بکەن لە دژی ئێمە، ئەوا کارەساتێکە بۆ خۆیان" و جهختی كردهوه كه " ئەگەر بیانەوێ ھێزی ئەمەریکا تاقی بکەنەوە، ئاسوودە نابن".
ھ.م