بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران داوای له‌شكری زیاتر ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئاگاداری ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی لێكۆڵینه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌زاران سه‌ربازی دیكه بنێرێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆخه‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به گرژییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز كه پشتی به دوو به‌رپرسی ئاگاداری ئه‌مه‌ریكی به‌ستووه، پێنتاگۆن سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی 5 هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
ئه‌و به‌رپرسانه روونیان كردووه‌ته‌وه كه "فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه به‌رپرسه له ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست ، ئه‌وان داوای هێزی سه‌ربازی زیاتریان كردووه ".
ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، هێشتا روون نییه پێنتاگۆن به ده‌نگ داوای فه‌رمانده‌ییه‌كه‌وه ده‌چێت یان نا، چونكه ناو به ناو بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رانسه‌ری جیهان داواكاریی له‌و جۆره بۆ زیاتركردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی رۆیته‌رز ناوی نه‌هێناوه ده‌ڵێت: "جۆری ئه‌و هێزه‌ی داواكراوه زیاتر بۆ ئه‌ركی به‌رگریی ئاماده‌كراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕی "CNN" له زاری سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانی خۆیه‌وه، له راپۆرتێكی تایبه‌تدا بڵاویكرده‌وه كه "بڕیاره وه‌زاره‌تی به‌رگریی و به‌رپرسانی پله‌باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به خێرایی پلانی ناردنی هه‌زاران سه‌ربازی دیكه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ببینن. ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی رێگرتنه له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران به‌تایبه‌تی له‌م دواییانه‌دا گرژییه‌كانی نێوانیان زیاتر بووه.
ئه‌و به‌رپرسانه ده‌ڵێن: "هێشتا پێنتاگۆن بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ناردنی هه‌زاران سه‌ربازی دیكه نه‌داوه و ئه‌گه‌ر بڕیاریش بدرێت هه‌موویان به یه‌ك كاروان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ناكرێن".
له راپۆرته‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، واشنتن وه‌ك رێوشوێنی خۆپارێزی ژماره‌یه‌ك سه‌رباز ده‌نێرێت، پاش ئه‌وه هێزه‌كانی له ناوچه‌كه ساز ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و گورزسره‌واندنه ئێران ببێته راستی و نزیك ببێته‌وه.
هه‌رچه‌نده باسی ئه‌وه نه‌كراوه له هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانی ناردنی ھێزی زیاتر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی ده‌كات یان نا، به‌ڵام ره‌زامه‌ندی ئه‌و بۆ پلانێكی له‌و جۆره پێویسته.
كه‌ناڵی "CNN" ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌و هێزه‌ی پێشنیازكراوه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكرێت، جگه له سه‌رباز، مووشه‌كی بالیسی، سیستمه‌كانی به‌رگریی، مووشه‌كی تۆماهۆك، كه‌شتی و ژێرئاوییش له خۆده‌گرێت. جگه له‌وه‌ی توانای سه‌ربازی له‌سه‌ر زه‌وی به‌ھێزتر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئامانجه دووره‌كان بپێكن. به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ناردنی ئه‌و جۆره هێز و چه‌ك و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه نه‌دراوه.
پێشتریش كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه "به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا لێكیانداوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، واشنتن هه‌ر كاتێك بیه‌وێت گورزی سه‌ربازیی كاریگه‌ر بسره‌وێنێته ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، پێویستی به 100 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت تا سیستمی به‌رگریی ئاسمانی و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كان و مووشه‌كه‌كانی ئێران تێكبشكێنێت پێش ئه‌وه‌ی له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان بدات.