داعش له شڕگات په‌لاماری هۆزێك ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/5/2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش له قه‌زای شڕگاتی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، 4 كه‌سی هۆزی جمێله‌یان كوشتووه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی عێراقی گوتووه: "چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هۆزی جمێله له قه‌زاكه و به‌و هۆیه‌وه 4 كه‌سی هۆزه‌كه كوژراون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و هێرشه‌دا كوژراون، هه‌ر یه‌كه له (خزه‌یر ئه‌حمه‌د عگێل جمێلی، ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌د عگێل جمێلی، حیسام حه‌مه‌د سه‌عید عوبێد جمێلی، سه‌باح ئیبراهیم سایر".
ماوه‌یه‌كه پاشماوه و شانه نوستووه‌كانی داعش له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق ده‌ستیان به جووڵه و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردووه‌ته‌وه و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل و ته‌نانه‌ت هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق.