ئه‌م 6 هۆكاره بوونه هۆی شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا
هه‌وراز كاوه
بارسا تووشی شكست هات، به‌س مه‌ڵێن مێسی گۆڵی كرد، دیاره هه‌موو كه‌وتنێك هۆكاری تایبه‌تی هه‌یه، به تایبه‌تی له یاریی تۆپی پێدا زه‌حمه‌ته بتوانی بردنه‌وه به‌بێ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ی، هه‌ندێك هۆكاری شكسته‌ی كۆپا دێل ڕێ شیده‌كه‌مه‌وه.
1ـ سه‌ره‌تا ڤالڤێردی له دانانی پێكهاته‌كه‌ی ویستی پێچه‌وانه‌ی ئه‌نفێڵد به گوشاری به‌رز و درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ مێسی یاریی بكات و له ڕێگای ڕۆبێرتۆ خێرا بچنه سه‌ر به‌رامبه‌ر و به‌بوونی ئارسه‌ریش لایه‌نی دژه هێرشی ڤالێنسیا ڕابگرێت و پاڵپه‌ستۆی زۆر نه‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌لبا و كاری ئه‌وه بێت به‌خێرایی جێگا به‌تاڵه‌كان له‌كاتی هێرشی تیپه‌كه‌یدا پڕ بكاته‌وه.
2ـ ئه‌و لایه‌نی به‌رگری فه‌رامۆش كردبوو، هه‌روه‌ها ئارسه‌ر و ڕۆبێرتۆیش هیچ په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كیان بۆ پێكی و هاوڕێكانی نه‌بوو، له كاتێكدا پێویست بوو ڕاكیتیچ و سێرجی كار له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی تۆپه‌كان بكه‌ن، تا زیاتر ڕێگا خۆشبێت بۆ هه‌ڵكشانی یاریزانه‌كانی ڤالێنسیا، كه‌چی ئه‌و دووانه‌ش جگه له‌وه‌ی له چاودێرنه‌كردن و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ناوه‌ڕاست ڕۆڵیان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌هۆی له‌سه‌رخۆی و هێواشییه‌كه‌یان پانتاییه‌كی زۆریان بۆ دژه هێرشی به‌رامبه‌ر درووست كردبوو.
3ـ له‌سه‌ر لایه‌نی هێرشبه‌ری تیپه‌كه ته‌نیا مێسی هه‌ندێك هه‌وڵی به تۆپه‌وه هه‌بوو، یاخود دوایی جوڵه‌كانی ماڵكۆم به نه‌زۆكی تۆپ ده‌خرایه بۆكسی ڕكابه‌ره‌وه، به‌ڵام كه‌سێك نه‌بوو ته‌ركیزی ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه بێت گۆڵی پێ بكات، جگه له لیۆ توانی ده‌رفتی گۆڵی یه‌كه‌م به سوودی خۆی بشكێنێته‌وه.
4ـ ڤالڤێری تاكه ڕاهێنه‌ری ساڵه به پلانێك یاریی بكات كه ته‌نسیق له نێوان هیچ كام له بنكه‌كانی یاریكردنیاندا نه‌بێت، كه ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌كی ناڕێكخراوی به به‌رشه دابوو، كه كه‌سێكت ناده‌دۆزیته‌وه یارمه‌تی ئه‌وی دیكه بدات یان ڕووحێتی جه‌نگان و بردنه‌وه‌ی هه‌بێت، یان لانیكه‌م به‌رگه‌ی گوشاری تووندی ئه‌وه‌ی لێڤه‌ر ئاسا بگرن و كه‌مێك خۆیان ڕابگرن به‌رامبه‌ر به دژ هێرشه‌كان. به كورتی: ئه‌وه‌نده لاوازبوون به‌بێ سانسۆر تۆپ ده‌گه‌یشته گۆڵچی.
5ـ له كاتێكدا گێمی یه‌كه‌م به ته‌واوی ڕوون بۆیه تیپه سپی پۆشه‌كه به كۆمه‌ڵ و له‌نێوه یاریگای خۆیان یاریی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام چۆن؟
به جۆرێك ته‌ركێزی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو له پشته‌وه بۆ شایی دروست نه‌بێت، هه‌ڵگری تۆپ له چه‌ند چركه‌یه‌ك زیاتر نه‌یده‌توانی بۆ پێشه‌وه بڕوات، هه‌روه‌ها میسیان خستبووه ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه و كه‌متر ده‌یانهێشت بچێته بۆكسی گۆڵه‌وه، چونكه ده‌یانزانی به‌س ئه‌و توانای هه‌یه كۆدی یاریی تیپه‌كه‌ی بكاته‌وه، جگه له‌مانه شه‌مشه‌مه كوێره‌كان هاوشانی دوو گێمه‌كه لایه‌نی ته‌ركیز و جه‌سته‌یی خۆیان پاراست و كه‌متر ده‌كه‌وتنه ژێر هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رشه‌وه، هه‌ركاتیش ده‌رفه‌ت بۆ یه‌ك چركه درووست بوایه به‌بێ زیان و ڕێكخراوی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هێرشیان درووست ده‌كردو و هه‌ردوو ده‌رفه‌تی گۆڵه‌كه‌شیان له گێمی یه‌كه‌مدا له‌كیسنه‌دا، یاخود ته‌كتیكی ئه‌وان ئه‌وه‌بوو شێوه یاریی به‌رشه تێكبده‌ن و به ئاسانی له‌نێوان یاریزانانی ڕكابه‌ر تۆپه‌كانیان ده‌گواسته‌وه.
6ـ له كۆتایدا هۆكاری سه‌ره‌كی شكسته‌ی ئه‌مشه‌وی به‌رشه‌لۆنه ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ربوو، كه به هیچ كلوجێك نه‌یتوانیبوو ئه‌بده‌یتی لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كانی بكات، یاخود بوێرانه لایه‌نێكی ته‌كتیكی له‌شَیوه یاریی به‌رگری یان هێرش به‌ربژێر بكات، كه ئه‌مانه ئه‌ركی ئه‌وبوو له‌دوای یارییه‌كه‌ی لێڤه‌رپوول كاری له‌سه‌ر بكات و كه‌متر خۆی به‌وه‌وه سه‌رقاڵ بكات، كه میسی كاره‌كانی له یاریگادا بۆ ئاسان ده‌كات، بۆیه به‌مجۆره به‌رشه‌لۆنه له تیپێكی خاوه‌ن شووناسی تایبه‌ت به‌خۆی ئه‌و ڕاهێنه‌ره به‌بێ ستایلی ته‌كتیكی تیپه‌كه‌ی هێشتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كان هه‌ندێكیان دڵنیانین له‌كام جێگه‌دا یاریی ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌نێو گێمه‌كاندا ده‌یكات.