تیتی نیشانهی كاپتنی ههڵبژاردهی بهرازیلی له نێیمار سهندهوه
نێیمار داسیلڤا نیشانەی کاپتنی هەڵبژاردەی برازیلی لێسەندرایەوە و لە شوێنی ئەو دانی ئالڤێس دەبێتە کاپتنی هەڵبژاردەی سلیساو.
ماڵپەری فەرمی هەڵبژاردەی بڕازیل لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە کە لە کۆپا ئەمێریکای داهاتوو دانی ئالڤێس وەکو کاپتنی هەڵبژاردەکەیان دەست نیشانکراوە لە شوێنی نێیمار داسیلڤا.
لەمبارەوە وتەبێژی فێدراسیۆنەکە رایگەیاند کە لە یارییە دۆستانەکانی داهاتوو هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر قەتەر و هیندۆراس ئالڤێس دەبێتە سەرکردهی هەڵبژاردەکەیان و دواتریش لە کۆپا ئەمێریکا وەک کاپتنی هەڵبژاردەکەیان بەردەوام دەبێت.
سەرچاوەکان بڵاوییان کردۆتەوە کە هۆکاری وەرگرتنەوەی نیشانەی کاپینی لە نێیمار داسیلڤا، ئەو هەڵسوکەوتانەی دواییەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەرامبەر هاندەران بووە.