بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌لیكار كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای هاككرد

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی Engadgetی ئه‌مه‌ریكا، گه‌نجێكی ئوسترالی، ویستوویه‌تی ده‌رفه‌تێكی وه‌رگرتنی هه‌لیكار له كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌ربگرێت، سیسته‌می سه‌لامه‌تی ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ی بواری ته‌كنه‌لۆجیای هاككردووه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، پێشتر ئه‌و گه‌نجه ئوسترالییه گوێی له‌وه بووه گه‌نجێكی ئه‌وروپی، به هه‌مان رێگا توانیویه‌تی شوێنی خۆی له كۆمپانیای ئه‌پڵ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا رای جیاوازییان هه‌بووه.
جیا له‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه دانی به كاره‌كه‌یدا ناوه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی پێدانی ده‌رفه‌تی كار له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه بڕی 500 دۆلاری ئوسترالی (346 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) سزا دراوه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی بۆ ماوه‌ی 9 مانگ، "ره‌فتاره‌كانییان باش" بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته ئه‌مه‌ریكییه، گه‌نجه‌كه به‌ختی هه‌بووه كه ده‌سه‌ڵاتداران له پای ئه‌و كاره‌ی به‌ندیان نه‌كردووه، یان سزای زیاتری داراییان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پاندووه.
هاوكات كۆمپانیای ئه‌پڵیش هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر رووداوی هاككردنه‌كه نه‌داوه و ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت، كه زانیارییه كه‌سییه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ، سه‌لامه‌ته.
ئ. م