جوتیارانی كوردستان داوای پاراستنی شوتی نێوخۆیی دەكەن

ھەزار دۆنم زەوی لە گەرمیان بۆ بەرھەمھێنانی شوتی تەرخانكراوە
kurdistan24.net

K24 - گەرمیان

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان نزیکەی سێ ھەزاردۆنم زەوی بۆ بەرھەمھێنانی شوتی تەرخان کراوە، جوتیارەکانی گەرمیانیش لەگەڵ خستنە بازاڕی بەرھەمەکانیان داوا لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان دەکەن ریگری بکات لە ھێنانی شوتی تورکی و ئێرانی یان باجی زیاتری بخاتەسەر، بۆئەوەی بتوانن بەرھەمەکانیان لەبازاڕدا ساغ بکەنەوە و رەنج بەخەسار نەبن.

بەرھەمی شوتی جوتیارەکانی گەرمیان و دەشتی کفری ئەم ساڵ  بەرھەمێکی نایابە، بەڵام سەرباری ماندوبوونێکی زۆر تا شوتیەکانیان دەخەنە بازاڕەوە، بەڵام ھاوردەکردنی شوتی لەدەرەوە بۆ ناوخۆی کوردستان وای کردووە ئەم جوتیارانە بەقەد ماندوبوونەکەیان قازانجێکی ئەوتۆیان دەست نەکەوێت.

ساڵی رابردوو جوتیارەکانی گەرمیان زیاتر لەسێ ھەزار دۆنم زەویان بۆ بەرھەمھێنانی شوتی تەرخان کردبوو بەرھەمی شوتیەکانیانیش نزیکەی 100 ھەزار تۆن زیاتر بوو، بۆ ئەم ساڵیش پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 100 شوتی بەرھەمی جوتیارەکانی گەرمیان بێت.

ھ.م