ریال مه‌درید له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو دووه‌مین گرێبه‌ستی هاوینه راده‌گه‌یه‌نێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی فره‌نسا و ئیسپانیا، فێرلاند مێندی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەکات.
سەرچاوە هه‌واڵاییه‌كان لە ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەگەڵ یاریزانی بالی چەپی یانەی لیۆنی فڕەنسا گەیشتونەتە رێکەوتن و بریارە ئەم هەفتەیە یاریزانە فرەنسیەکە پەیوەندی بە مێرنگیەوە بکات.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تێچووی ئەم گواستنەوەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاوەرێ دەکرێت شاهانەکان بۆ ئەم گواستنەوەیە نزیکەی50 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.
پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئێستا فێرلاند مێندی له‌ژێر پشكنینی ریال مه‌درید دایه و له چه‌ندا كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
فێرلاند مێندی تەمەنی23 ساڵە لەم وەرزەی لیگ وەن بەشداری 30 یاری یانەکەی کردووە توانیویەتی 2 گۆڵ و ئاسیستێک تۆمار بکات، ئەم یاریزانە لەلایەن زیدانی راهێنەری فڕەنسی ریال مەدرید داواکراوە و دەگوترێت کە وەک شوێن گرەوەی مارسێلۆ دەگوازرێتەوە یانەکەی پایتەخت.