خه‌ڵكی سلێمانی له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن سه‌ردانی گۆڕستان ده‌كه‌ن
K24- سلێمانی:
وەکو نەریتێکی ساڵانە لە یەکەم ڕۆژی جەژنەکاندا ھاوڵاتیان سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن و گڵكۆی کەسە نزیکەکانیان کە کۆچی دواییان کردووە, بەسەر دەکەنەوە، ھاوڵاتیەك دەڵێت: کاتێك سەردانی گۆڕستان دەکەم، وادەزانم لەگەڵ ئەو کەسەم دادەنیشم کە کۆچی دوایی کردووە.
تۆران حسێن، كه بۆ سه‌ردانی گۆڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ردانی گۆڕستانی سه‌یوانی كردووه ده‌ڵێت: كاتێك دێمه سه‌ر گۆڕی هاوسه‌ره‌كه‌م سوكنایی دڵم دێت و ئاسووده ده‌بین.
له‌كاتێكیشدا سەردانی گۆڕستان بەلای مامۆستایانی ئایینەوە لە یەکەم ڕۆژی جەژندا کارێکی باش نیە, بەو پێیەی ھەندێك کەس پرسە دوبارە دەکەنەوە، ئامینە حسێنیش كه هاووڵاتیێكی دیكه‌یه و خۆیشی ئه‌وه دەزانێت کە لە ئایندا کارێکی باش نییە، بەڵام دەڵێت: دەرونم ئارام دەبێت کاتێك لە جەژندا سەردانی گۆڕستان دەکەم و وادەزانم لەگەڵ کەسە نزیکەکانمدا دادەنیشم، ئه‌گه‌رچی کۆچی دوایشیان کردووە.
ھەرچەندە زۆربەی کات ڕۆژانی ھەینی ھاوڵاتیان سەردانی گۆڕستان دەکەن، بەڵام وەك نه‌ریتێكی لێ ھاتووە و لە مێژە لە کاتی ھەردوو جەژنی ڕەمەزان و قورباندا, ھاوڵاتیان سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن و بۆ چەند خوله‌كێك بەدیار گۆڕی ئەو کەسانەوە دادەنیشن, کە تەمەنێك ژیانیان پێکەوە کردووە.
H.B