راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی: سعوودیه به نهێنی په‌ره‌ی به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی داوه
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، سعوودیه به‌نهێنی و به هاوكاری چین، به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی په‌ره‌پێداوه.
ئه‌و وێبسایته له زاری سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌تا ئاگاداربوونی خۆی له‌و په‌ره‌پێدانه نهێنییه بۆ ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش دیموكراته‌كانی تووڕه و نیگه‌ران كردووه كه ئه‌و پرسه‌یان ئاشكرا كردووه.
سه‌رچاوه‌كان به‌و میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌یان راگه‌یاندووه، هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌یان به‌مدواییانه ئاشكرایان كردووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه به شێوه‌یه‌كی تێبینیكراو، به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستی فراوان كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ژێرخانێكی گرنگ و لایه‌نێكی ته‌كنه‌لۆجی گرنگ بۆ ئه‌و وڵاته، بۆ ئه‌و پرسه‌ش چین هاوكاری كردووه.
راپۆرته‌كه‌ی سی ئێن ئێن باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تیش دیموكراته‌كان، پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئایا سعوودیه به بێده‌نگی ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتووه یان نا.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا باس كراوه، سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی بۆ دیاریكردنی ئامانجی سعوودیه له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كییه‌كه‌ی، به‌ڵام به دووری نازانن ئه‌و رێكاره هه‌نگاوێك بێت بۆ هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وڵاته له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناووكی.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، پێشتر محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئێران ببێته خاوه‌نی ئه‌و چه‌كه.
ئ. م