"بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی بوفۆن هاته سه‌رهێڵ"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، جیانولیجی بووفۆن دوای ئه‌وه‌ی بریاری رۆیشتنی له پاریس سانجێرماندا راسته‌وخۆ بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی پێوه كردووه و 2 یانه‌ی دیكه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی جیجی بووفۆن له‌سه‌رهێڵن.
پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه جیانلویجی بووفۆن له لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆناوه به فه‌رمی په‌یوه‌ندی پێوه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی یاسپه‌ر سیلیسینی گۆڵپارێزی هۆڵه‌ندی بگرێته‌وه و ببێته یه‌ده‌گی تیر شتینگنی ئه‌ڵمانی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بووفۆن دوو ئۆفه‌ری دیكه‌شی له لایه‌ن یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و فێنه‌رباهچه‌ی توركیا پێگه‌یشتووه.
بووفۆنی ته‌مه‌ن 42 ساڵ، وه‌رزی رابردوو 24 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌نجام دا و 24 گۆڵیشی لێكرا.