رۆژی دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی ده‌خوات
K24- هه‌ولێر:
ئامادەكارییەكان بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی یاسایی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆتاییان ھاتووە، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت, بۆ كۆبوونەوەكە ژمارەیەك زۆر لە كەسایەتی سیاسی و بیانی بانگھێشتكراون، ئەو لایەنانەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێمیش دەنگیاننەدا، بڕیارە رۆژی یەكشەممە خۆیان یەكلاییبكەنەوە، بەڵام پێدەچێ تەواوی لایەنەکان بەشداری لە رێورەسمی سوێندخواردنەکەدا بکەن.
له‌كاتێكدا 10 ی ئەم مانگە دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هه‌ڵبژێردراوی ھەرێمی كوردستان لەبەردەم سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان و میوانانی ناوخۆیی و بیانی و له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا سوێندی یاسایی بخوات، ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بۆ كوردستان 24 باس لە رێكارەكانی دانیشتنەكە دەكات كە لە دوو برگە پێكدێت و ده‌ڵێت: ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوونه، دوای سوێندخواردنی یاسایی سه‌رۆكی هه‌رێم و ده‌ستبه‌كاربوونی، بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه فراكسیۆنی پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندیده‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه تا رۆژی دواتر به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، له دووه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارتی ناوی مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم، پاشان سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌رسووم ده‌رده‌كات و دواتر هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت رێچكه‌ی خۆیان ده‌گرن.
بەشێك لە حزبەكان لە كۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆكی ھەرێم دەنگیان نەدا، بەڵام پێدەچێ بۆ مەراسیمی سوێندخواردنەكە ئامادەبن، بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24, فراكسیۆنی كۆمەڵ كە حزبەكەیان تا ئێستا بەشداریكردنی لە حكوومەت یەكلا نەبوەتەوە، رۆژێك بەر لە مەراسیمەكە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و دوا بڕیاری خۆی دەدات.
هه‌رچی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیشه، لە قسەکانی بەرپرسانی ئه‌و حیزبه دیاره، ئەوان لەگەڵ بەشداریکردنن لە رێورەسمەکە.
له‌مباره‌شه‌وه رێبوار ئیسماعیل، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە ھەولێر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پارتی یه‌كێك له كاندیدانی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا هیچ پاساوێك بۆ ئاماده‌نه‌بوونمان له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه نامێنێت.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێمان باشه ئاماده بین، چونكه جاری پێشووش نیگه‌ران بووین كه بۆ ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده نه‌بووین، بۆیه پێمانباشه ئه‌م جاره ئاماده‌بین و قه‌ره‌بووی دانیشتنه‌كه‌ی پێشوو بكه‌ینه‌وه.
له 28 ی مانگی رابردوو نێچیرڤان بارزانی لە كۆی 81 په‌رله‌مانتاری ئاماده 68 دەنگی بەدەستھێنا و بە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەڵبژێردرا.
H.B