ماكینزی: فڕۆكه‌هه‌ڵگرمان نه‌ھێنایه‌ته كه‌نداو ئێران په‌لاماری هێزه‌كانمانی ده‌دا
K24 - هه‌ولێر:
فرانك ماكینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌سازیی سه‌ربازیی نه‌كردایه، ئێران هێرشی ده‌كرده سه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا".
ماكینزی له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكن له‌گه‌ڵی سازدراوه و رۆژی شه‌ممه 8/6/2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تی: "پێموایه تاران خۆی بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كانمان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماده ده‌كرد، بوونی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و هێزه‌كانمان له كه‌نداو وای له ئێران كرد به پلانه‌كه‌یدا بچێته‌وه".
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكن، جیاوازیی درووستكرد، له‌سه‌ر ئێرانییه‌كانه به حیساباتی خۆیاندا بچنه‌وه كاتێك بیر له هاویشتنی هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌نه‌وه. كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاش رۆڵێكی ئه‌رێنی له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت".