"عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی وزه ده‌بێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی گه‌وره له بواری وزه ده‌دات و داواش له حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات، به په‌له كار بۆ ئه‌وه بكات، عێراق له هاورده‌كردنی گازی سرووشتی له ئێران ببه‌خشرێت.
نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئابووری جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر عێراق نه‌توانێت كاره‌با و گازی سرووشتی له ئێران هاورد بكات و هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌دۆزێته‌وه، رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كاره‌سات ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌خبارییه گوتی: "رێژه‌یه‌كی زۆری پێداویستی كاره‌با و ئه‌و گازه‌ی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با پشتی پێ ده‌به‌ستێت، له ئێران دابین ده‌كرێت"، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر عێراق له گاز و كاره‌بای ئێران بێبه‌ش بكرێت، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی كاره‌ساتێكی بێ جێگره‌وه‌یه".
نه‌دا شاكر دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 8 رۆژ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه نه‌كرێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌م شێوه‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌دا بن، زیانێكی گه‌وره به‌ر كه‌رتی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌وێت.
گوتی: "عێراق به‌رگه‌ی زیاتری ئه‌م قه‌یرانه ئابووری، سیاسی و ئه‌منییه‌كانه ناگرێت و پێشبینی ده‌كرێت دۆخه‌كه بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌خوازراو بگۆڕێت و شه‌قام بهه‌ژێندرێت".
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی ئابووری توندی خستووه‌ته سه‌ر ئێران، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها عێراقی به‌خشیوه له كڕینی گازی سرووشتی له ئێران، ئه‌وه‌ش بۆ دابینكردنی گازه‌كه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، له كاتی ته‌واوبوونی واده‌ی دیاریكراویش، ماوه‌كه بۆ عێراق درێژ ده‌كرێته‌وه.
H.B