سوپای توركیا دانی نا به كوژرانی سه‌ربازێك و برینداربوونی شه‌شی دیكه له سووریا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، كوژرانی سه‌ربازێك و برینداربوونی شه‌شی دیكه‌ی له ئاكامی هێرشێكی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، راشیگه‌یاند، یه‌په‌گه هێرشیكردووه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێكی سه‌ربازی سوپای توركیا له شاری ته‌ل ره‌فعه‌ت له سووریا.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له سه‌ربازه‌كانیان له نه‌خۆشخانه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی داوه، كه هێرشبه‌ره‌كان مووشه‌كی دژه تانكیان به‌كارهێناوه. سوپای توركیاش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی داونه‌ته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی توركیا، فوئاد ئه‌كتای، له مانگی ئایاری رابردوودا، رایگه‌یاندبوو، توركیا و رووسیا تاوتوێی ره‌وشی ئه‌منی ته‌ل ره‌فعه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ردوولا له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له‌و شاره‌دا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه.
ئ.ر