ناجێگیری بازاڕ نرخی زێڕ بەرزدەكاتەوە

"نرخی كیلۆیەك زێڕ نزیكەی 1400 دۆلاری ھاتووەتەسەر"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

بەھۆی ململانێ سیاسییەکان، بەتایبەت سزا ئابورییەکانی ئەمەریکا بەسەر ئێران، نرخی زێر لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەرز بووەتەوە، فرۆشیارێکی زێریش دەڵێت، بۆھەرکیلۆیەک نزیکەی 1200 بۆ 1400 دۆلاری چووەتە سەر.

لە یەکێک لە بازاڕەکانی فرۆشتنی زێرە لە پارێزگای سلێمانی، زێڕینگران نیگەرانن، باس لەوە دەكەن خواستی زۆر لەسەر زێڕ نییە و بازاڕیان سستە. زێڕینگرێك ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە پاش جەژنی رەمەزانەوە فرۆشیان زۆر کەمیکردووە، ئەمەش بە ھۆکاری ئەوەی نرخی زێر کەمێک بەرز بووەتەوە. ناجێگیری نرخیش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕدەبێت.

پسپۆڕێكی بواری ئابووری دەڵێ "بەھۆی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، تاران ھەوڵدەدات مامەڵە بە زێڕ بکات، بۆیە خواست لەسەری زۆر دەبێت و ئەمەش وادەکات نرخی زێڕ بەرز ببێتەوە.

ھ.م