لە دھۆك تەقە لە قوتابخانەیەك كرا و قوتابییەك بریندار كرا
K24 - دھۆك
مەسعود محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "لە دھۆك تەقە لە قوتابخانەیەك كرا و قوتابییەك بریندار كرا".
روونیكردەوە: "تەقە لە قوتابییەك كراوە كە بە مەبەستی بەشداریكردن لە تاقیكردنەوەكان ھاتووەتە ئەو قوتابخانەیە، دوای برینداركردنی قوتابییەكە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە".
یەكێك لە چاودێرەكانی تاقیكردنەوەكان لەو قوتابخانەیە بە كوردستان24ی گوت: "چەند گولـلەیەك بەر دیواری مەكتەب كەوتوون. ئەو قوتابییەی كە برینداربوو گوتی، ئەو كەسانە دەناسم كە تەقەیان لێكردم".
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشكرد: "پێش گەیشتنی بۆ قوتابخانە چاودێری كراوە و تەقە لە ئۆتۆمبێلەكەشی كراوە".
ھ.م