نه‌ینه‌وا به‌ر گڕی ئاگر ده‌كه‌وێ
K24 - هه‌ولێر:
پارێزگای نه‌ینه‌وا شه‌وێكی پڕ گڕ و ئاگری به‌سه‌ر برد و شه‌وی رابردوو زیاتر له 15 ناوچه‌ی پارێزگاكه ئاگری لێكه‌وته‌وه و سوپای عێراق داوای له ته‌واوی خه‌ڵك كرد هاوكاریی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند: "ئاگره‌كان له ناوچه میللییه‌كانی (عه‌ده‌ن، سه‌لام، بنووك، سدیق، گۆگجه‌لی، زه‌هرا) و له نزیك دیجله ستی و (البناء الجاهز) و رێگای ناحیه‌ی باشیك و گوندی خه‌زنه و موه‌فه‌قیه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه میللییه‌كانی رێگای گوێر كه‌وتوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئاگر له نزیك كارگه‌ی كبریتی میشراق كه‌وتووه‌ته‌وه‌و كێڵگه و به‌روبوومه كشتووكاڵییه‌كانی شووری سووتاندووه. ئاگرێكی دیكه له گونده‌كانی قاهیره و ته‌یبه، (كارگه‌ی غاز) هه‌بووه، جگه له وه‌رته و خه‌رابه و گۆڕی غه‌ریبان و تلیاره و قه‌ره‌ته‌به".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێشتا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوور و باكووری مووسڵ، ئاگر ماوه و نه‌كوژاوه‌ته‌وه، سوپای عێراقیش داوای له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كردووه بۆ هاوكاریی سوپا و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به‌هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك ئاویان بۆ ده‌گوازرێته‌وه بێن و به‌ر به ئاگره‌كان بگرن".
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و وشكبوونی گه‌نم و ده‌غڵ و دان، له زۆربه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌روبوومی جوتیارانی كورد سووتێنرا و ئاگری تێبه‌ردرا. هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه و پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقیش به‌هۆی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه. له ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكدا 303 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له عێراق هه‌بووه و تا ئێستا 46 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی سووتاوه.ش