به فه‌رمی مافی میوانداریكردنی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراق به‌م 2 یانه‌یه درا
به فه‌رمی یانه‌كانی كه‌ربه‌لا و سناعه مافی میوانداریكردنی یارییه‌كانی قۆناخی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراقیان به‌ده‌ستهێنا، یانه‌كانی زاخۆ و برایه‌تیش له هه‌وڵه‌كانی بۆ میوانداریكردنی یارییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، له باره‌گای فیدراسیۆنی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق له به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری قۆناخی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی عێراق به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌ر 12 یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه به‌رێوه‌چوو.
6 یانه داوای میوانداریكردنی یارییه‌كانی قۆناخی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراقیان كردبوو، هه‌رزوو مه‌له‌فی 3 یانه ره‌ت كرایه‌وه به هۆكاری ئه‌وه‌ی مه‌له‌فه‌كانیان لاوازبوون، ته‌نیا مه‌له‌فی یانه‌كانی برایه‌تی و كه‌ربه‌لا و سناعه په‌سه‌ند كرا، به تیروپشك یانه‌كانی كه‌ربه‌لا و سناعه مافی میوانداریكردنه‌كه‌یان ده‌ستخست.
یانه‌ی زاخۆش كه به شاندێكی گه‌وره له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یانه‌كه له به‌غدا بوون له میوانداریكردنی یارییه‌كان سه‌ركه‌وتوونه‌بوون به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له دهۆك فرۆكه‌خانه نییه.
قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی عێراق له 12 یانه پێكهاتوون دابه‌ش كراون به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه، یه‌كه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك راسته‌وخۆ بۆ خولی نایابی عێراق سه‌رده‌كه‌وێت، بریاره سبه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كاتی یارییه‌كان ده‌ستنیشان بكات.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
كه‌ربه‌لا × سامه‌را
قاسم × گازی باكوور
میسان × جنسیه
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م:
سناعه × رومادی
كوفه × برایه‌تی
سوق شیوخ × زاخۆ