سه‌در 10 رۆژ مۆڵه‌ت ده‌داته حكوومه‌ت و كوتله سیاسییه‌كان

K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پیاوی ئاینیی شیعه، داوا له كوتله سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات، فشار بخه‌نه سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 رۆژدا پۆسته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی پڕبكاته‌وه".
له نامه‌یه‌كدا كه ئۆفیسه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: "رووی قسه‌كانم ده‌كه‌مه سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان، تا سه‌رۆك وه‌زیران ناچار بكه‌ن پۆسته‌كانی كابینه‌كه‌ی پڕبكاته‌وه و ته‌نها له ماوه‌ی 10 رۆژدا هیچ پۆستێكی حكوومه‌ت به به‌تاڵی نه‌مینێته‌وه".
سه‌در گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ن هه‌ڵوێستێكی دیكه‌مان ده‌بێت و هه‌موو لایه‌كیش هه‌ڵوێسته‌كانمان ده‌زانن چۆن ده‌بێت".
سه‌در خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه و له رابردوودا لایه‌نگرانی بۆ خۆپیشاندان دژی حكوومه‌ته‌كانی پێشووتر هانداوه و ئه‌نجامیانداوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدول مه‌هدیش ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
قسه‌كانی سه‌در له كاتێكدایه، ماوه‌ی 7 مانگه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق پێكهێنراوه، به‌ڵام هێشتا پۆستی چوار وه‌زاره‌ت به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه و به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی (به‌رگریی، ناوخۆ، داد، په‌روه‌رده)ـیه.