خورماڵ.. له رووداوێكی هاتووچۆ گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
ئیوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی، 21ی حوزه‌یرانی 2019، له نزیك گوندی "گردی گۆ" لەسەر رێگای ناحیەی خورماڵ، لەئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان دەبڵ، شۆفێری ماتۆرسیكله‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
رائيد بارزان عوسمان، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به كوردستان 24ى رایگه‌یاند، شۆفێری ماتۆرسیكله‌كه، ناوی (شاهيد عومه‌ر)، تەمەن 27 ساڵه، دانیشتووی قەزای شارەزووره و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه له دواوه‌ی ماتۆر سكیله‌كه سه‌ركه‌وتبوو، به سه‌ختی بریندار بووه و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پارێزگای هەڵەبجە کراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بەبڕیاری دادەوەری لێکۆڵینەوەى هەڵەبجە، به گوێره‌ی ماددەی یاسای 24ی هاتووچۆ بەندکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەبنکەی خورماڵ بۆ رێکخراوە.
ئ. م