به‌غدا به‌ لێژنه‌یه‌ك راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی خه‌رجكردنی بودجه‌ی كه‌ركووك ده‌كات

له‌ پلانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا گەڕەکە کوردیيەکان بێ بەشکراون
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

حکوومەتی عێراق، کار بەو واژۆیانه‌ ناکات کە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك کۆکرایەوە بۆ خەرجکردنی بودجەی کەرکووك، بۆیە بڕیاریداوە کە لێژنەیەکی وەزاری راستەوخۆ سەرپەرشتی خەرجکردنی بودجەی کەرکووك بکات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، لێژنەکە یەك نوێنەری کوردی تێدایە کە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنە، ئەندامانی ئەو لێژنەیە بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆببنەوە و قسەی کۆتاییان دەبێت لەسەر بودجەی کەرکووك کە چۆن و بەچ شێوەیەک خەرج بکرێت.

بەغدا لەڕێگای لێژنەیەکەوە دەیەوێت بودجەی کەرکووك خەرج بکات، لێژنەکە پێکهاتوون لە وەزیری پلاندانان و وەزیری ئاوەدانکردنەوەو سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و پارێزگاری سەرپێنراوی کەرکووك.

لێژنەکە لەسەر داوای پەرلەمانتاران دروست کراون و کاری لێژنەکە جێکردنەوەی داواکاری کوردە لە پڕۆژە پلانی خەرجکردنی بودجەی کەرکووك.

ئەنجوومەنی خۆجێيی شارەکە قسەیان لە بوونی بەهەدەردانی پارەی پڕۆژەکان و جیاوازی نێوان گەڕەکەکان هەیە، بۆیە بەغدا دەیه‌وێت راستەوخۆ سەرپەرشتی خەرجکردنی پارەی پڕۆژەکانی کەرکووك بکات.

ئەم قسەیەش تەنها کورد نایکات، بەڵکو هەندێك لە ئەندامە عەەبەکانیش هەمان بۆچوونیان هەیە.

ره‌مله‌ حه‌مید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، "ئەم بابەتە کۆتایی پێهاتوە لای منەوە، بەهیچ شێوەیەك رازی نابم و واژووی ناکەم بۆ پڕۆژە پلانی ئیدارەی شارەکە، چونکە گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی تێدایە، پلان بۆ داڕێژراوە و کەسانێك سوودمەند دەبن و هیج شەفاف نیيە پلانەکەی ئیدارە".

پڕۆژە پلانی خەرجکردنی بودجەی کەرکووك، زیاتر لە 170 پڕۆژەیە و لەنێو پڕۆژەکاندا جیاوازی لەنێوان گەڕەکەکان کراوەو زۆربەی گەڕەکە کوردیيەکان بێ بەشکراون لەو پلانە.

ئ. م