مارشی فەرمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڵاودەكرێتەوە

داوا لە حكوومەت دەكرێت وەك مارشی فەرمی بیناسێنێ
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

مارشی فەرمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی ھەرێمی كوردستان دوای تۆمار كردنی و تەواوبوونی كارەكانی ڤیدیۆ كلیپەكەی بڵاو دەكرێتەوە و داواش لە دامودەزگاكانی حكوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت ئەو مارشە بە فەرمی وەك مارشی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بناسێنن.

ئیسماعیل تاڵەبانی، شاعیر كە تێكستی سروودەكەی نوسیوە و بە كوردستان24ی گوت: "لە سەرەتایی دروست بوونی بیرۆکەیەک لە نێوان من و کاک محەمەد ئیسماعیلدا دوای ماندوو بوونێکی زۆر توانیمان خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کوردستان بکەین بە خاوەنی مارش و لۆگۆیەکی تایبەت بە خۆیان، چونکە ئەوانیش هیچیان لە ئێمە کەمتر نییە. ناوەرۆکی تێکستەکە باس لەوە دەکات کە ئەوانیش خاوەنی خەون و داهێنان کاری جوانن ئامانجیان خزمەت کردنی وڵات و مرۆڤایەتییە، دەمانەوێت هەموومان پێکەوە درووشمی هاوخەمی نیشتیمان و هاوزمانەکانمان بگرینە ئەستۆ و پێکەوە بڵێن هەموومان پێکەوە جوانین".

گوتیشی: "ناوەڕۆکی تێکست و مارشەكە کار لەسەر بەهاو پیرۆزی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەکات و لە بەهاو قورسایی ئەوان کەمناکاتەوە، بەڵکو باس لە تواناو داهێنان و پێکەوە ژیان و یەکسانی، خۆشویستنی، مرۆڤایەتی و خزمەت کردنی خاک و نیشتیمان دەکات".

محەمەد ئیسماعیل، خاوەنی بیرۆكەی سروودی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بۆ كوردستان24 ئاماژەی بەوەكرد: "لە راستیدا ئەم بیرۆکەیە بیرۆکەی من و شاعیری ناسراوی کورد کاک ئیسماعیل تاڵەبانی بوو، کە پێمان خۆش بوو بەکاری ئەخلاقی و مرۆیی خۆمان هەستین و خزمەتێکی بچووك بە هەموو خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی کوردستان بکەین، کە بریتییە لە مارشی و لۆگۆیەک بۆ هەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کوردستان، کە هۆنراوەی شاعیری ناسراوی کورد کاک ئیسماعیل تاڵەبانییە و ئاوازی کاک نیازی سەنتوورەو گوتنی سروودەكە بە کۆرسە و کاری وێنەگرتنی لەلایەن دیار مەهدیەوەیە بەسپۆنسەری چەند دەزگاو کەسایەتییەکی شاری سلێمانی کە لە تایتڵی مارشەدا بە رێزەوە ناویان دێنین و بەم نزیکانە بڵاوی دەکەینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمە وەک خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی کوردستان داواکارین لە حکوومەتی هەرێمی کورستان و لایەنی پەیوەندیدار بە فەرمی ئەم مارشە بناسێنن و تا ببێتە لۆگۆیەکی فەرمی، چونکە هەم یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە فەرمی پشتیگرمان بوون و هەم بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی".

ھ.م

مارشی فەرمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڵاودەكرێتەوە
مارشی فەرمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڵاودەكرێتەوە
مارشی فەرمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڵاودەكرێتەوە
مارشی فەرمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڵاودەكرێتەوە
مارشی فەرمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڵاودەكرێتەوە
مارشی فەرمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڵاودەكرێتەوە
مارشی فەرمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڵاودەكرێتەوە