ناپۆلی له‌به‌رخاتری ئه‌م یاریزانه ده‌یه‌وێت درێسی ژماره 10 بێنێته‌وه نێو تیپه‌كه‌ی
رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویان كرده‌وه، یانه‌ی ناپۆلی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه جارێكی دیكه درێسی ژماره 10 بهێنێته‌وه ناو تیمه‌كه‌ی و بیبه‌خشێته خامێس رۆدریگێز.
به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا خامێس رۆدریگێز له‌گه‌ڵ ناپۆلی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و داواشی كردووه درێسی ژماره 10 بپۆشێت،
یانه‌ی ناپۆلی دوای رۆیشتنی مارادۆنا له ساڵی 1991 تا ئێستا وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌فسانه ئارجه‌نتینییه‌كه درێسی ژماره 10ـی نه‌به‌خشیوه‌ته هیچ یاریزانێك.
ماڕادۆنا له 1982 له یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له رێگه‌ی بارسێلۆنا له ده‌رگه‌ی یانه‌كانی ئه‌ورووپای دا، دوای دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 1984 روویكرده ناپۆلی بۆ ماوه‌ی 7 وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه یاری كرد، ماڕادۆنا له‌گه‌ڵ ناپۆلی له كۆی 258 یاری 115 گۆڵ و 27 ئاسیستی كرد بوو.