چێڵسی به ناچاری ده‌بێت به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی كۆڤاسیچ له ریال مه‌درید بكڕێته‌وه
یانه‌ی چێڵسی به‌هۆی سڕكرانییه‌وه له بازاری گواستنه‌وه له لایه‌ن یوفاوه به ناچاری به گرێبه‌ستێكی گه‌وره ده‌بێت كۆڤاسیچ له ریال مه‌درید بكڕێته‌وه.
چێڵسی له كاتێكدا ده‌یه‌وێت كۆڤاسیچ بكاته یاریزانی هه‌میشه‌یی خۆی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان سڕ كراوه به‌هۆی كڕینی یاریزانانی خوار 18 ساڵان، به‌ڵام مافی هه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه و هیگواین بكاته‌وه، چونكه له وه‌رزی رابردوو به خواستن یارییان بۆ یانه له‌نده‌نیه‌كه كردووه.
كۆڤاسیچی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، پێشتر به 22 ملیۆن یۆرۆ له ئینته‌ر میلانه‌وه روویكرده ریال مه‌درید، پاشان له هاوینی 2018 له ریال مه‌دریده‌وه به‌شێوه‌ی خواستن به 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده چێڵسی، ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌م هاوینه كۆتایی هات، له بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی دا هاتووه ئه‌گه‌ر چیڵسی بیه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی كۆڤاسیچ بكڕێته‌وه ده‌بێت 50 ملیۆن یۆرۆ بدات، له ئێستادا چێڵسی به ناچاری ده‌بێت 50 ملیۆن یۆرۆ بداته ریال مه‌درید و ئه‌و یاریزانه له تیپه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه.