به‌وێنه.. ژماره‌ی قوربانیانی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له بناری قه‌ندیل هه‌ڵكشا
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند، ژماره‌ی شه‌هید و بریندارانی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ئه‌نجامیدا، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیل به‌ركه‌وتن، بۆ 4 شه‌هید و 5 بریندار به‌رز بووه‌وه.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان ئاماژه‌ی پێدا، 3 له شه‌هیده‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن به ناوه‌كانی عەبدوڵا چاوشین، هەریاد عەبدوڵا و کوێستان عەبدوڵا، كه له باوك و كچ و كوڕێك پێكهاتوون.
هه‌روه‌ها گوتی، له‌و بۆردومانه‌دا 6 كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی یه‌كێك له برینداره‌كان شه‌هید بوو، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی شه‌هدی بوون، گه‌یشته 4 كه‌س.
گوتیشی: سه‌رجه‌م برینداره‌كانیش ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن به ناوه‌كانی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا عالی "باوك"، مه‌لیكه محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا و ته‌یب محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵاش كه هه‌ردووكیان منداڵی محه‌مه‌دن له‌گه‌ڵ رابی حه‌مه‌د كه دایكانه و به‌ناز محه‌مه‌دیش كه خێزانی محه‌مه‌ده.
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی تورکیا له بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانیاندا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوو ئۆتۆمۆبێلی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر و تۆیۆتا پیكاب هیلۆكسیان لە گوندی بەرد کوڕانی سەر بەناحیەی سەنگە سەر له بناری قەندیل كرده ئامانج.
پێشتریش په‌یامنێری کوردستان ۲٤ له ناوچه‌كه راگه‌یاند، بۆردوومانەکە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تیۆتا مەرزیە و تیۆتا لاندکرۆزەر بووە و به هۆیه‌وه 3 كه‌س شه‌هید بوون، كه له دایك و باوك و منداڵێكیان پێهاتبوون و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ.
H.B