گرووپ و رێكخراوه داخراوه‌كانی باكووری كوردستان ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
K24 – دیاربه‌كر:
ئه‌و رێكخراو و دامه‌زراوانه‌ی، كه له سه‌رده‌می دامه‌زراندنی قه‌یوومه‌كان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا (باكووری كوردستان)، داخرابوون، جارێكی دیكه كرانه‌وه.
به‌رپرسانی شاره‌وانی سووری دیاربه‌كر و مافناسان ده‌ڵێن: هیچ بنچینه‌یه‌كی یاسایی بۆ داخستنی ئه‌و رێكخراو و دامه‌زراوانه نه‌بووه، بۆیه جارێكی دیكه ده‌ستیان به خزمه‌ت كردن كردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا، پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار، به پاساوی هاوكاری كردنی شاره‌وانییه كورده‌كان بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان، چه‌ندین سه‌رۆك شاره‌وانی ناوچه كوردییه‌كانیان دوور خسته‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستگیركران.
به بڕیاری حكوومه‌تی توركیا، كه‌سانی سه‌ر به پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا به ناوی قه‌یووم له پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان دانران.