له دیاربه‌كر زمانی كوردیی بۆ سه‌ر تابلۆكانی هاتوچۆ زیاد ده‌كرێت
K24 – دیاربه‌كر:
شاره‌وانی شاری دیاربه‌كر له باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا(باكووری كوردستان)، كاره‌كانی بۆ خزمه‌ت كردنی زمانی كوردی فراوانتر كرد.
شاره‌وانیی دیاربه‌كر، تابلۆی رێنماییه‌كانی هاتوچۆ به زمانی كوردی ده‌نووسێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی خۆشحاڵی شوفێران و هاووڵاتییان.
دیار به‌كر یه‌كێكه له گه‌وره شاره‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا(باكووری كوردستان) و ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله و به كوردیی و سریانی پێی ده‌وترێت ئامه‌د، به هۆی بوونی شوێنه‌واری شاری ئامێدای دێرین له ناوچه‌كه. له سه‌رده‌می معاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان، عه‌ره‌ب روویان كردووه‌ته ئه‌و شاره و به ناوی بنه‌ماڵه‌ی به‌كری كوڕی وائیل كراوه و له ئێستاشدا توركیا هه‌ر به‌و شێوه‌یه ناوی ده‌بات. دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهان به گوێره‌ی په‌یمانی لۆزان خراوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا و ناوچه‌كانی ئه‌ده‌نه، مه‌رسین، ماردین، جزیره‌ی ئیبن عومه‌ر، ئورفه، مه‌رعه‌ش و عه‌نتاب له خۆ ده‌گرێت.